سەرپەرشتی ئەو کەسانەی کە لادانی یاساییان کردووە بەیاساش سەر پێچیان لە سەر ساغ بوەتەوە

20/02/2019 14:52:41

زنجیرە: 
MLSA17
ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگادا تاوانیان ئەنجامداوە و بە پێی یاسا بەند دەکرێن و لێرەدا سەرپەرشتی چاکسازیان بۆ دەکرێت و هەوڵ دەدرێ کە دووبارە چاکسازی بکرێنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی›بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 
بۆ هەموو تاکێکە کە سەرپێچی یاسایی کردبێت.

مەبەست: 
بۆ پاراستنی کۆمەڵگاو ئاسایش و ئارامی تاکەکان و خێزانەکان و دوورخستنەوەی لاساری و شەرانگێزی و ئاژاوەگێری و دووبارە شیاندنەوەیان.

مەرجەکان: 
مەرجە ماددەیەکی لەسەر ساغ بووبێتەوە بە یاسا.

بەڵگەنامەکان: 
پێویستی بە بەڵگە نیە تەنها بەفەرمانی دادگا وەردەگیرێ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 
نەخێر، ئەم خزمەتە بە نوێنەر ناکرێت بەڵکو راستەوخۆ لە لایەن کەسانی تایبەت لە بوارە جیاوازەکان پێشکەش دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 
تێچووی نیە.

ماوەی پێویست: 
ئەم خزمەتگوزاریە دووبارە بنیاتنانەوەی تاکەکانە کاتی زۆری دەوێت (لە مانگێگ زیاتر).

هەنگاوەکان: 
یەکەم هەنگاو: پێشوازی کردن.

دوا هەنگاو: بەڕێکردن.

ژوورەکان: 
پاش وەرگرتنی کەیسەکە راستەوخۆ وەردەگیرێ و پێویستی بە ژوور نیە، چونکە بە پێی یاسا و بە بڕیاری دادگا وەردەگیرێ.

واژو: 
(٣) واژووی پێویستە:

١. واژووی بەڕێوەبەر.

٢. واژووی بەڕێوەبەری گشتی.

٣. واژووی وەزیر.

ژمارەی سەردان: 
ئەو کەسە سەردان ناکات بەڵکو بە پێی یاسا وەردەگیرێ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 
١. وەزارەتی ناوخۆ، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن.

٢. وەزارەتی تەندروستی، چاودێری تەندروستی کەسەکە.

٣. وەزارەتی داد فەرمانی دەستگیرکردن.

٤. وەزارەتی پەروەردە، ئەو کەسەی دەیەوێـت له‌ چاکسازی درێژه‌ بە خوێندن بدات، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەکان تەواوکەری یەکتر بن.