دۆزینەوەی هەلی کار

20/02/2019 14:52:55

زنجیرە: 
MLSA06
دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەوکەسانەی کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتیەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی›بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی›بەڕێوەبەرایەتی کار
مافی وەدەستهێنان: 
١. چینی کرێکارانی (بێکار).

٢. خاوەن کار پێویستی بە کارمەند هەیە.

مەبەست: 
بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران دۆزینەوەی کارمەند بۆ خاوەن کارەکان.

مەرجەکان: 
١. بێکار بێت.

٢. خوێندکار نەبێت.

٣. تەمەنی لەنێوان (١٨تا ٥٠) ساڵ بێت.

٤. فەرمانبەر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 
ناسنامە بارى شارستانى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 
١. دەبێت کرێکار خۆی ئامادە بێت.

٢. بۆ کۆمپانیا کە داوای کار دەکات بەوەکالەی فەرمی دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 
بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 
ماوەی دیاریکراو نیە چونکە پەیوەستە بەهەلی کارەوە.

هەنگاوەکان: 
یەکەم هەنگاو: تۆمارکردنی ناو.

دوا هەنگاو: دۆزینەوەی هەلی کار.

ژوورەکان: 
خزمەتخواز سەردانی (٤) ژوور دەکات:

١. چاو پێکەوتن.

٢. لێپرسراوی بەش.

٣. بەڕێویەر.

٤. دەرکردە (صادر).

واژو: 
(٣) واژوو پێویستە:

١. چاوپێکەوتن.

٢. لێپرسراوی بەش.

٣. بەڕێوبەر.
- لەکاتی چاوپێکەوتندا واژوو لەسەر زانیاریەکانی دەکات چاوەڕێی کاربێت.
- لێپرسراوی بەش واژوو لەسەر زانیاریەکان دەکات.
- بەڕێوبەری کار واژوو لەسەر فۆرمەکە دەکات.

ژمارەی سەردان: 
خزمەتخواز (٢) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: تۆمارکردنی ناو و چاوپێکەوتن.

جاری دووەم: دۆزینەوەی هەلی کار.